بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێ پێشکەش کرا

بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ بە مەبەستی دیدار لە ئیمرالی داواکاری نوێیان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و مەزڵوم دینچ پارێزەری داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیان لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار و پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بەهەمان مەبەست داواکاریان ئاراستەی داواکاری گشتی و ئیدارەی زیندان کرد.