پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی تری ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد.

پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز و جەنگیز یورەکلی و سوزان ئاکیپا و عیمران ئەمەکچی بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

هاوکات پارێزەران بۆ بینینی موەکیلەکانی تریان، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، داواکارییان پێشکەش کرد.

ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە ناتوانێت پارێزەرەکانی ببینێت، داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار بەشێوەیەکی سیستەماتیک بێ وەڵام دەهێڵرێنەوە. لەماوەی ٨ ساڵی دواییدا، لانی کەم ١٥ جار قەدەغەی دیدار لەگەڵ پارێزەران سەپێنراوە.

لەنێو پارێزەرەکاندا، ئۆزگور فایەق لە چوارچێوەی دواین دیدارەکانی شاندی ئیمراڵی لە ٢٧ ی شوبات بەشداریکرد لە دیدارەکە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش.