لە شاری مێلبۆرن جەژنی نەورۆز بەڕێوە چوو

جەژنی نەورۆز، لەلایەن کوردانی هەر چوار بەشی کوردستانەوە لە پارکی ڕێسرێڤ کۆبۆرگی شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا بەڕێوەچوو.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کوردان لە گۆڕەپانی مەراسیمەکەدا خێمەیان هەڵدا و تا ئێوارە بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

پیتەر خەلیل پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی فیدراڵ و سامانتا ڕاتنام پەرلەمانتاری پارتی سەوز بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد و باسیان گرنگی نەورۆز کرد. پاشان گرووپی فۆلکلۆری ناوکۆر هەڵپەڕکێیان پێشکەش کرد. هەروەها تیپی سەمای ڕووسیەش هاتنە سەر شانۆ و سەمایان کرد.

یەکێک لەو خێمەیانەی کە زۆرترین سەرنجی ڕاکێشا، خێمەی فەرشە بچووکە نەریتیەکانی دۆن باغداش بوو، کە کولتور و هونەری کوردی لەخۆ گرتبوو.

هەرەوەها هونەرمەند زوزان نودەم نەورۆز بە گۆرانییەکانی ئامادەبووانی هێنایە جۆش. دواتر ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بە سەما و چەپڵە لێدان لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆتایی هات.