لە پارکی مێژوویی برۆکسل نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆز کرا
ئەمساڵ لە پارکی مێژوویی برۆکسل پایتەختی بەلژیکا جەژنی نەورۆز بە دروشمی "ڕئبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگای دیموکراتیک" بە جۆشەوە پیرۆز کرا.
ئەمساڵ لە پارکی مێژوویی برۆکسل پایتەختی بەلژیکا جەژنی نەورۆز بە دروشمی "ڕئبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگای دیموکراتیک" بە جۆشەوە پیرۆز کرا.
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە پارکی سینکوانتێنایر ،کە لە ساڵی ١٨٨٠ بۆ یادی ٥٠هەمین ساڵیادی سەربەخۆیی بەلژیکا دروستکراوە بەڕێوەچوو.
لە بەردەم پەیکەری سەربەخۆییدا سەکۆیەک دامەزرا، دوایین وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتی "نەورۆزتان پیرۆز" هەڵواسرابوو.
دانی بەیانی زوو بە سەدان کەس لە کوردستانیان و دۆستانیان بە جلوبەرگی کوردی و هەرێمیەوە و بە ئاڵای پەکەکە، پەژاک، یەپەگە، یەپەژە و تەژەکە-ئە لە مەیدانەکە ئامادە بوون.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆیادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد. پاشان بە گۆرانییەکانی هونەرمەند خەلیل سادق جۆشی نەورۆز گەیشتە لوتکە.
ئەحمەد کاراموس هاوسەرۆکی کەنەکە وتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لە گرنگی نەورۆز کردەوە و سەرەنجی خستەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
کاراموس وتی: "پێویستە بۆ ئەوەی دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهیز بکەیەن و ئەرکەکانی سەر شانی سووک بکەین و ئازادی جەستەیی پێک بێنین، تێکۆشانمان زیاتر بکەین.
ئاهەنگی نەورۆز بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز گەیشتە لوتکە. لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان؛ بێریڤان تورهان، عەلی ژیان و مستەفا ئاڵتون بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد و جەماوەر سەمایان کرد.