تونجەر باقرخان و ئۆزگور ئۆزەل بەیاننامەیەکی هاوبەشیان راگەیاند

تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی، دوای جەژنی نەورۆز لە ساراچانیێ لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان ڕاگەیاند.

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان، دوای جەژنی نەورۆز، سەردانی سەراچانێی کرد. باقرخان و شاندەکەی لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی جەهەپە کۆبونەوە. باقرخان و ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە لەوێ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

 ئۆزەل: نەورۆز سەرەتایەکی نوێیە

ئۆزگور ئۆزەل ڕایگەیاند، ماوەی دەنگدانیان بۆ کاندیدکردنی سەرۆکایەتی کۆمار تا کاتژمێر ١٩:٠٠ درێژکردووەتەوە. ئەوەشی گوت: "زۆر سوپاسگوزارم بۆ ئەم پاڵپشتییە بە نرخە، بۆ ئەو متمانەیە کە لە سەرەتای پرۆسەکەوە تا ئێستا کراوە. لەم هەفتەیەدا نەورۆز لە سەرتاسەری ئەنادۆڵ بەڕێوەچوو. نەورۆز سەرەتایەکی نوێیە، ژیانەوەیە. بەو هیوایەی کە هیوای ئاشتی لە ساڵی نوێدا بگاتە ئەنجام. ئیرادەمان بە تێکۆشانی دیموکراتیک بۆ ئاشتی لە تورکیا بە ‌هێزەوە بەردەوام دەبێت."

باقرخان: هەڵوێستی ئێمە ڕوونە
هەروەها باقرخانیش وتی: " ئێمە زۆرجار ڕووبەڕووی کودەتا بووینەتەوە. ئێمە ئەم کودەتایانە باش دەناسین و دەزانین کە ئەم کودەتایانە دواجار بە هێزی گەلەوە پارچە دەبن، ئەوان هەوڵ دەدەن سیاسەتی دێموکراتیک بە هێزی دادوەرییەوە جێبەجێ بکەن. بەڵام نەریتێکی زۆر گرنگی بەرخۆدان لەم خاکەدا بوونی هەیە. ئەمڕۆش بەهەمان شێوەیە. ئەوانەی کە دەبێت بۆ خۆیان وانە وەربگرن ئەوانەن کە دەبێت هێزی دادوەری بۆ سیاسەت بەکار نەهێنن. ئێمه ته نها باس له شارێکی گه وره ی تورکیا ناکه ین، ئێمە باسی شارێکی گرنگی جیهان دەکەین. سەرۆکی شارەوانی که به بێ هیچ هۆیه ک ده ستگیرکراوە ئەم کودەتایانە دەبێت دەستبەجێ کۆتاییان پێ بهێندرێن. ئەوەی لە ئەستەنبوڵ ئه نجامدرا ڕۆحی ئاشتی ژەهراوی دە کات له کاتێکدا باس له ئاشتی ده کرێت و باس له دیموکراتیزەکردنی تورکیا ده کرێت ئەم وڵاتە دەبێت لە کودەتای سەربازی و سیاسی ڕزگاری بێت. کودەتای سەربازی ئێستا وەستاوە، بەڵام نازانین کەی کودەتای سیاسی کۆتایی دێت. وه ک دەم پارتی دژی ئه و زوڵم  و نادادپەروەریەن. هەڵوێستی ئێمە ڕوونە. لە هەر شوێنێک بێ یاسایی هەبێت، لە هەر شوێنێک نادادپەروەری هەبێت، لە هەر شوێنێک ئیرادەی کورد و تورک پێشێل بکرێت، ئێمە لەوێین. بۆیە ئێمە دژی ئەم نادادپەروەرییە دەوەستینەوە."

'تورکیا پێویستی بە دیموکراسیە'

پاشان باقرخان وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند: "ئێستا تورکیا ها لەناو پرۆسەی وتووێژێکی نوێدا. هیوایەک دروستبووە. لە مەیدانەکانی نەورۆزدا، هیوا ئەوەیە کە زەمینەی دیموکراسی وڵات دابنرێت و هەموو مرۆڤەکان وەک خوشک و برا، بە زمان و ئیرادەی خۆیان بژین. ئەم جۆرە هەوڵانە زیان بە پرۆسەکان دەگەیەنن. تورکیا پێویستی بە دیموکراسی هەیە نەک دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو. گەلانی تورکیا دەیانەوێت لەسەر بنەمای دیموکراتیک لە وڵاتێکدا بژین کە قەیومی تێدا نەبێت، دەسەڵاتی دادوەری لەبەرژوەندی هێزێکدا بەکار نەهێنرێت. حکومەت دەبێت گوێ لە دەنگی جەماوەر بگرێت. ئەوەی دەیکەن زیان بە ٨٥ ملیۆن هاوڵاتی دەگەیەنێت. بۆیە دەڵێین ئەم ڕێگایە ڕاست نییە."