باقرخان داوای لە حکومەت کرد: بانگەوازی سەدە بە پیلانگێڕی تێک مەدەن
لە نەورۆزی ئەستەنبوڵ، تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، داوای لە حکومەت کرد "بانگەوازی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ "بە جددی وەربگرێت و بە پیلانی دادوەری و قەیومەکان تێکی مەدەن."
لە نەورۆزی ئەستەنبوڵ، تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، داوای لە حکومەت کرد "بانگەوازی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ "بە جددی وەربگرێت و بە پیلانی دادوەری و قەیومەکان تێکی مەدەن."
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە نەورۆزی ئەستەنبوڵ دا بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کاردانەوەی نیشاندا و وتی: "بانگەوازییەکەی بەرێز ئۆجالان دەرفەتێکە بۆ تورکیە. ئەم دەرفەتە بە پیلانی دادوەری و قەیومەکان تێکی مەدەن".
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە جەژنی نەورۆزی ئەستەنبوڵ کە بەسەدان هەزار کەسی تێدا کۆبووەوە، ڕایگەیاند: "ئەم نەورۆزە گرنگییەکی مێژوویی خۆی هەیە. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی ڕژێمی تاکڕەو و نکۆڵیکەر ڕێگەی ئاشتیی کردەوە."
باقرخان وتی: "بەڕێز ئۆجالان دەرگای ئاشتی و دیموکراسی بەڕووی ئەم حکوومەتەدا کردەوە. بانگەوازەکەی بەرێز ئۆجالان ئێستا پەیوەندی بە ٨٥ ملیۆن کەسەوە هەیە. لە بانگەوازی کۆمەڵگای دیموکراتیکدا عەلەوی، ژن، گەنج، کرێکار، خانەنشین و بندەستان جێگە دەگرن. ئێمە بە هەموو توانامانەوە پشتگیری لەم بانگەوازییە دەکەین."
ئەمە وەک سەرەتایەکە
باقرخان جەختی لەوەشکردەوە کە ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی دەبێت ساڵی گۆڕانکاری بێت و وتی: "لە تورکیە پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوانەی وڵات بەڕێوەدەبەن بگۆڕدرێن. بە قەیوم، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن، کەس ناتوانێت دەست بەسەر ئیرادەی گەلدا بگرێت و ناگاتە هیچ ئەنجامێک."
باقرخان ئاماژەی بەوەشکرد، "هێشتا تێکۆشان کۆتایی نەهاتووە. بە وتەی بەرێز ئۆجالان ئەمە سەرەتایەکە. ئەم ڕێپێوانە بەردەوام دەبێت، تورکیا دەبێت واز لە سیاسەتی قەیومەکان بهێنێت."
ئێمە دژی کودەتای مەدەنی دەوەستینەوە
باقرخان ڕایگەیاند: "نابێت کەس دەسەڵاتی دادوەری وەک ئامرازێک بۆ بەرژوەندی سیاسی خۆی بەکاربهێنێت. بەڕێز ئیمام ئۆغڵو دەستبەسەر کراوە. ئێمە خاوەنداری لە ئیمام ئۆغڵو و هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەین کە لەگەڵی دەستبەسەر کراون، کەس ناتوانێت بە پیلانگێڕی و کودەتای دادوەری ئیرادەی هەڵبژێردراوی گەل زیندانی بکات. نابێت زیندانی بکرێت."
باقرخان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەهۆی کودتای مەدەنیەوە زۆرترین زیانمان بەرکەوتووە. جارێکی تر دەمەوێت بڵێم ئێمە بە هۆی کودەتای مەدەنیەوە هاوڕیەکانمان سەلاحەدینەکان، فیگەنەکان، لەیلاکان و عایشەکانمان زیندانی کران. بۆیە زیاتر لە هەرکەس ڕەخنە لەسیاسەتی کودتا دەکەین، ئەم ڕێگایە هیچ ئەنجامێکی نابێت."
هەروەها داوای لە حکومەت کرد ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرێت و دەسبەرداری زیانگەیاندن بە تورکیا بن. هەروەها دەڵێم واز لە یاریکردن بە ئیرادەی گەل بۆ بەرژەوەندییە سیاسییەکانتان بێنن."
باقرخان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "داوا لە حکومەت دەکەم دەستبەرداری ئەم یاسا هەڵەیانە بێت کە لە ماوەی ١٠ ساڵە جێبەجێی دەکات و ڕێز لە خواست و ئیرادەی خەڵک بگرێت. بانگەوازەکەی بەرێز ئۆجالان دەرفەتێکە بۆ تورکیە. دەرفەتێکە بۆ بە دیموکراتیکبوون. بەرێز ئۆجالان، بە بانگەوازە سەدەکەی، دەرگایەکی بەڕووی ئەم سیستەمە ڕزیو و تێکشکاوەدا کردۆتەوە. بۆیە ئێستا لێرەوە داوا لە حکومەت دەکەین. بانگەوازی سەدەی بەڕێز ئۆجالان بە جددی وەربگرێت. ئەمە دەرفەتە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی دیموکراسی پێشبکەوێت. ئەم دەرفەتە بە فرتو وفێڵی دادوەری، قەیوم، گوشار و بێدەنگکردنی لایەنی بەرامبەر تێک مەدەن."