ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

وەزارەتی ناوخۆ، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ و محەمەد موراد چالک سەرۆکی شارەوانی بایلکدوزوی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و بۆ شارەوانی شیشلی قەیومی دەستنیشان کرد.

وەزارەتی ناوخۆ، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ کە بە تۆمەتی "گەندەڵی" دەستگیرکرابوو، پۆستەکەی لێ وەگرتەوە

هەروەها موراد چالک سەرۆکی شارەوانی بایلکدوزو و ڕەسوڵ ئەمرا شاهان سەرۆکی شارەوانی شیشلی پۆستەکەیانی لێ وەگرتەوە.

جێی ئاماژەیە جەودەت ئەرتورکمەن، وەک قەیومی شاری شیشلی دەستنیشانکرا.