بە دەیان هەزار کەس بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" ڕێپێوانیان ئەنجامدا
لە ئەستەنبوڵ دوای جەژنی نەورۆز کە سەدان هەزار کەس تێدا بەشدارییان کرد، گەل بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە ئەستەنبوڵ دوای جەژنی نەورۆز کە سەدان هەزار کەس تێدا بەشدارییان کرد، گەل بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
جەژنی نەورۆز لە گۆڕەپانی یەنیکاپی ئەستەنبوڵ بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (حەدەکە)، بە دروشمی "بۆ ئازادی کۆمەڵگای دیموکراتیک" پیرۆز کرا. لە مەراسیمەکەدا کە بەسەدان هەزار کەس بەشدارییان کرد.
پاش کۆتایی پیرۆزباییەکە جەماوەر لە یەنیکاپی و ساماتیە کۆبوونەوە و بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" دەستیان بە ڕێپێوان کرد. هەروەها گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا سروودی چەرخی شۆڕش-یان وتەوە.