چەندین ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکران

لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئەستەنبوڵ چەندین ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکران.

لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورکدا لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئەستەنبوڵ کە بەردەوام بوونە لە بەرتەسکردنەوەی کاری ڕۆژنامەوانان، چەندین ڕۆژنامەوانی دەزگا ڕاگەیاندنە هەرێمی نێونەتەوەییەکان دەستبەسەر کران.

ئەو ڕۆژنامەوانانەی دەستبەسەرکراون بریتین لە؛ زەینەب کورای، بولەند کلچ، پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس یاسین ئاکگول و پەیامنێری نۆواو (NOW) عەلی ئۆنور تۆسون.

دوای دەستبەسەرکردنیان، ڕۆژنامەوانەکان براونەتە بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ.