چەندین کەس لە ئەستەنبوڵ و ئەدەنە دەستبەسەرکران
لە ئەستەنبوڵ و ئەدەنە چەندین کەس لە کاتی شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلودا دەستبەسەرکردان.
لە ئەستەنبوڵ و ئەدەنە چەندین کەس لە کاتی شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلودا دەستبەسەرکردان.
بەرەبەیانی دوێنێ پۆلیس هەڵ دەکەوتێتەسەر ماڵی بەشێک لەو کەسانەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەرانبەر دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلودا دەستبەسەریان دەکات.
پارێزەر دەنیز دەمیردۆغان یەکێکە لە کەسە دەستبەسەرکراوەکان، لەسەر هەژماری دیجیتاڵ میدیایی خۆی ڕاگەیاند لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
ڕاگەیاندرا چەندین کەسی دیکەش دەستبەسەرکراون، وە پاساوی دەستبەسەرکردنیان 'سەرپێچێکردنە لە دژی یاسای کۆبوونەوە و خۆپیشاندان' بووە.