لە تونێلەکانی بەرخۆردانەوە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەردوامن لەسەر پێرۆزکردنی نەورۆز.
یەك لە فەرماندەکانی یەژا ستار پەیمان ئامەد لە تونێلەکانی بەرخۆدانەوە لە مەراسیمی پیرۆز کردنی جەژنی نەورۆزدا قسەیکرد.
'ڕێبەر ئاپۆ مۆری داوە لە نەورۆز'
پەیمان ئەحمەد لە سەرەتای قسەکانییدا جەژنی نەورۆزی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد پێرۆز کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "نەوزۆری ئەمساڵ زۆر جیاوازە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ مۆری خۆی داوە لە نەورۆزی ئەمساڵ. هەربۆیە نەورۆزی ئەمساڵ چ لە ڕووی تێکۆشان، چ لە ڕووی سیاسییەوە هەڵگری ماناداری جیاوازە. گەلەکەمان لە هەموو گۆڕەپانەکانەوە بە درووشمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە جۆشێکی مەزنەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد."
'گەلی کورد لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و پەکەکە هەنگاوی دیموکراسی دەنێت'
لە درێژەی قسەکانییدا پەیمان ئامەد سەرنجی خستەسەر مکوڕبوونی گەلی کورد لە خاوەنداریکردن لە جەژنی نەورۆز و ئەمەی گوت: "گەلی کورد هەموو کاتێک سەلماندوویەتی کە گەلێکی نەورۆزییە. بێگومان نەورۆز جەژنی گەلانی ڕۆژهەڵات و میزۆپۆتامیایە، بەڵام گەلی کورد بە جۆشێکی زۆرترەوە نەورۆز پیرۆز دەکات، جیاوازە لە گەلانی دیکە. لەمڕۆشدا گەلی کورد لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەنگاودەنێت و پێشەنگایەتی لە دیموکراسی، تێکۆشان و بەرخۆدان دەکات. گەلی کورد تا گەیشتی بەم ئاستە قوربانی زۆری داوە، شەهیدی بەخشیوە لەم پێناوەدا. هیوادارین ئەم نەورۆز ببێتە هۆکاری سەردەمێکی نوێ. وەک گەریلا و میلیتانانی ئەم تەڤگەرە لە هەوڵدانداین بۆ سەرکەووتنی ئەو پرۆسەیەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە. جارێکی دیکە نەورۆز لە هەموو هاوڕێیانمان، ڕێبەرێتی، دایکی شەهیدان و تەواوی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین."