لە نەورۆزی ئیستەنبوڵدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرا

لە نەورۆزی ئیستەنبوڵدا سەدان هەزار کەس کۆبوونەوە و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرا و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' بەرزکرایەوە.

نەورۆزی ئیستەنبوڵ

کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) لە ئیستەنبوڵ بە دروشمی 'کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی' جەژنی نەورۆزی پیرۆز دەکات.

بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە گۆڕەپانی یەنیکاپی بە سەدان هەزار کەس کۆبوونەوە. لە ئاهەنگەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' بەرزکرایەوە و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرا.