بۆ نەورۆزی فرانکفۆرت ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا
لە فرانکفۆرت بۆ نەورۆزی ناوەندی فرانکفۆرت لە گۆڕەپانە قەرەباڵغەکانی شارەکەدا ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا.
لە فرانکفۆرت بۆ نەورۆزی ناوەندی فرانکفۆرت لە گۆڕەپانە قەرەباڵغەکانی شارەکەدا ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا.
کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەورووپا خۆیان بۆ نەورۆزی ناوەندی فرانکفۆرت ئامادە دەکەن. ئاگری نەورۆز لە ٢٩ی ئادار لە فرانفۆرت دەکرێتەوە. لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی نەورۆزی فرانکفۆرتدا، لە گۆڕەپانە قەرەباڵغەکانی شارەکەدا ستاندی ئاگادارکردنەوە دادەنرێت.
ستاندەکان لە کاتژمێر ١٥:٠٠ و ١٩:٠٠دا دانران و دەربارەی بەرنامەی نەورۆز بڵاوکراوەی زانیاری بڵاوکرایەوە. لە ستاندەکاندا دیاری کراوە؛ نەورۆزی نیشانەی بەرخۆدان و ئازادییە. چالاکوانانی ئامادەکارییەکە بانگەوازییان بۆ بەشداری کرد.
بڕیارە سبەیش لە هەمان کاتدا ستاند دابنرێت.