ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر هێزەکانی گەریلا و دەستوەردانەکانی گەریلا لە دژی هێرشەکاندا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە کراو؛
لە ٢٣ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە درۆنی بۆمبەهەڵگر بۆردوومان کرا.
لە ٢٤ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جارێک بە درۆنی بۆمبهەڵگر بۆردوومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی جەنگی؛
لە ٢٤ و ٢٥ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شەریف جارێک، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی بەرخۆدانی یەکمالێ، شاخی کون، شاخی ڕەشید، زێڤکێ، حەوتباخ، دێرەشێ ٨ جار؛ بە گشتی ٩ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
لە ٢٤ و ٢٥ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی گرد بەهار ٢٨ جار بە هەلیتکۆپتەر بۆردوومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛
لە ٢٤ و ٢٥ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلان، بەریزینێ، کەندەکۆڵا، سنینێ ٣٤ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی زێڤکێ، گردی ڕەشید، حەوتباخ، یەکمالێ، مژێ، گرگاشێ، شاخی کون ٤١ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، شێلازێ، بێشیلی ٢٠٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٦١٩ جار؛ بە گشتی ٨٩٧ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆمباران کران.
دەستوەدانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛
لە ٢٣ی ئادار لە کاتژمێر ١٠:٣٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک و چەکی قورس بەرپەرچی داگیرکەران درایەوە کە هێرشی تونێلەکانی بەرخۆدانیان دەکرد. لە ئەنجامدا کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا و مۆڵگەیەک تێکدرا."