کۆن-مەد جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد.

کۆن-مەد بە پەیامێک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد.

پەیامەکە کۆن-مەد بەمجۆرەیە:

"جیهانی ئیسلامی دوای مانگی ڕەمەزان سێ ڕۆژ جەژن پیرۆز دەکەن. هیوادارین جەژنی ڕەمەزان ببێتە هۆکاری ئاشتی و خوشک-برایەتی.

هێزە کۆنۆلیستەکان بە شەڕێکی گڵاو لەسەر وڵاتەکەمان کوردستان، گەلەکەمان بەڕێوەدەبەن، لە قڕکردنی سیاسی، کەلتووری، کۆمەڵگەیی و ئابووری بەردەوامن. یەکێک لە گەورەترین ئامرازەکانی شەڕی تایبەتی هێزە داگیرکەرەکان لەسەر گەلەکەمان بە کاری دێنن بابەتی ئاینییە.

گەلی کوردستان هەرگیز ئەم جیهانە ستەمکارییەی کە بە ناوی ئیسلامەوە بونیاتنراوە قبوڵ نەکردوە و بە پێشەنگایەتی فەیلەسوفی مەزن ڕێبەر ئاپۆ بە ساڵان بۆ بەهای مرۆڤایەتی تێکۆشانی بوون بەڕێوەدەبات.

ئامانجمانە لەم جەژنەدا هەستی ئاشتی و خوشک-برایەتی لەنێو کۆمەڵگەدا پتەوتر بکەین تاوەکو کۆمەڵگە بتوانێت جەوهەر و واتای ڕاستەقینەی جەژنەکان ئەزموون بکات.

وەک کۆن-مەد جەژنی ڕەمەزان لە ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلەکەمان لە چواربەشی کوردستان و دەرەوەی ولات، بنەماڵەی شەهیدان، هەڤاڵانمان لە زیندان و لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان پیرۆزی دەکەین. بە هیواین وەک کۆمەلگە لەسەر خاکی کوردستانێکی ئازاد جەژن پێکەوە پیرۆز بکەین".