لە سوەیدا حکومەتی نوێ سووریا ئیدانە کرا
دانیشتوانی سوەیدا لە دژی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع چالاکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، حکومەت نوێ ڕەوایەتی نییە و نوێنەرایەتی گەلانی سووریا ناکات.
دانیشتوانی سوەیدا لە دژی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع چالاکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، حکومەت نوێ ڕەوایەتی نییە و نوێنەرایەتی گەلانی سووریا ناکات.
بە دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدا هاتنە سەر شەقامەکان و حکومەتی نوێی سووریایان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع ئیدانە کرد.
خۆپیشاندەران بە دروشمی "حکومەتی نوێ درێژەپێدەری سیستەمی دیکتاتۆریی پێشووە"، داوای دەستوورێکی دادپەروەرانەیان کرد کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بکات.
چالاکوانان لە چالاکییەکەیاندا ڕایگەیاند، حکومەت تەنها نوێنەرایەتی بەشێک لە لایەنگرانی دەسەڵاتی ئێستا دەکات. هەروەها ئاماژەیان بەوەکرد ئەو بەیاننامه دەستورییەی کە له لایەن حکوومەتەوه راگەیاندراوە نایاساییە و دەبێتە هۆی ئەوەی نائارامییەکانی ناوخۆی وڵات قووڵتر بکاتەوه.
هەروەها لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە حکومەتی ئێستا لە بن کاریگەری دەرەوە بەڕێوەدەبرێت. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو پێوەڕە دەستوورییە لە گەڵ ئەوەی ڕژێمی پێشوو جیاوازییەکی نییە و ڕایانگەیاند دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی دۆخی سیاسی پێشوو.