شەهید فادی عەلی بەخاکسپێردرا
ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ فادی عەلی لەلایەن دانیشتووانی تەبقەوە بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ فادی عەلی لەلایەن دانیشتووانی تەبقەوە بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ فادی عەلی کە ٢٩ ی ئادار لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بەخاکسپێردرا. بە سەدان دانیشتووی تەبقە و ئەندام و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر و پارتە سیاسییەکان و ئەنجوومەن و کۆچبەرنی عەفرین_شەهبا بەشداری مەراسیمەکە بوون.
بە ناوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، فەرماندەی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکان، بەشیری ئەل عەلی و بە ناوی ئەنجوومەنی ئایینی بۆزان حەمۆ، قسەیان کرد.
لە قسەکاندا دووپاتکرایەوە، ئاسایش و ئارامی لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرهەمی ڕەنجی شەهیدانە. بەڵێن درا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا لەناوبردنی داگیرکاری لە تەواوی سوریا.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. هەڤاڵانی شەهید تەرمەکەیان هەڵگرت و بە بەرزکردنەوەی درووشم تەرمی شەهید بەخاک سپێردرا.