ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە تشرین شەهیدبوو

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند لە هەرێمی بەنداوی تشرین ئەندامێکیان بە ناوی فادی عەلی شەهید بووە.

فادی عەلی

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی شەهیدبوونی ئەندامێکیان ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەهیدبوونی شەڕڤانەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "شەهید فادی نموونەی فیداکاری و وەفا بوو. لە پاراستنی خاک و شکۆی گەلەکەیدا گیانی فیدا کرد".

لە درێژەدا دەڵێت: "شەهید فادی نیشانەی قارەمانێتی بوو، تا کۆتایی بەرپرسیارێتی پاراستنی بەهاکانی ئازادی هەڵگرتبوو. ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەری ڕێز بۆ شەهیدان و گەلەکەمان دادەنەوێنین. هەتا سەرکەوتن شوێنکەوتەی شەهیدان دەبین".

ناسنامەی شەهید

ناو و پاشناو: فادی عەلی

ناوی دایک: شیرین

ناوی باوک: کەمال

شوێن و کاتی لەدایکبوون: عەفرین، ٢٠٠١

شوێن و کاتی بەشداربوون: عەفرین، ١٣-٨-٢٠١٨.

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین، ٢٩-٣-٢٠٢٥.