بە دیمەن

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان سەردانی مەزاری شەهیدان کرا

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە هاوڵاتیانی کانتۆنی فورات سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد و مۆمیان داگیرساند.

هاوڵاتیانی کانتۆنی فورات و ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانی گۆڕستانی شەهید دیجلەیان لە باشووری شاری کۆبانێ کرد بە داگیرساندنی مۆم یادی شەهیدانیان بەرز راگرت.

گەل لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانی گۆڕستانیان کرد و یادی شەهیدانیان کردەوە. گەل لە گۆڕستانی شەهید دیجلە سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد و بە داگیرساندنی مۆم یادی شەهیدانیان کردەوە و بەڵێنی بەردەوامی بە رێبازیان دووبارە کردەوە.