لە بەنداوی تشرین نوێژی جەژن ئەنجام درا

لە بەنداوی تشرین لە ٨ی کانوونی دووەمەوە ئێشکگری بەردەوامە، نوێژی جەژنی ڕەمەزان ئەنجام درا.

گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی دووەمەوە چالاکی ئێشکگری دەگرن.

گەل بەرەبەیانی ئەمڕۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزانی لەسەر بەنداوەکە ئەنجام دا و نزای ئارامییان بۆ وڵات کرد. پاش نوێژەکە گەل جەژنیان لە یەکتر پیرۆز کرد.

دوێنێ گەل لە بەنداوی تشرین بە ڕێپێوانێكی مەشخەڵی، شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوەکەیان بیرهێنایەوە و مۆمیان داگیرساند.