بە دیمەن

ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆزی فرانکفۆرت خێراتربوون

کۆمەڵگەی کوردی لە ئەڵمانیا، ئامادەکاری دەست پێ کرد بۆ جەژنی نەورۆز کە ٢٩ ی ئادار لە فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت.

خۆبەخشان لە کۆمەڵەیەکی باشووری ویلایەتی هەسەن کۆبوونەوە، ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگەکە دەست پێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوونی کوردستانیان و دۆستەکانیان.

ئەندامانی ئەنجوومەنەکانی هەرێمەکە کە ئامادەکاری دەکەن، دووپاتی دەکەنەوە نەورۆز بۆ گەلی کورد نیشانەی ئازادی و بەرخۆدانە.

چاوەڕوان دەکرێت، ئاهەنگەکەی فرانکفۆرت بە جۆش و بەشدارییەکی مەزن بەڕێوەبچێت. دووپاتکرایەوە، لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا، مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و چالاکی کەلتووریی هەمەڕەنگ جێ دەگرن.