بە دیمەن

ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە "ڕێپێوانی ئامارا"

ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١-٤ ی نیسان لە ئامەدەوە بەرەو گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتی ڕحا.

ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" ئەنجام دەدرێت، لە ئامەدەوە دەست پێ دەکات، بە سێورەگ و جورنەڕەش و ڕحا و پیرسوسدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە ئامارا.

ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت ڕێپێوانەکە پشت دەبەستێت بە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ و پرۆسەی نوێی بەرخۆدان دەست پێ دەکەن.

بانگەواز لە گەلی وڵاتپارێز و گەنجان دەکات بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن و خاوەنداری لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەن.