هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەرکی هەموو کوردانە پشتگیریی لە پرۆسەکە بکەن

شاندی دەم پارتی و دەبەپە، سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی كۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجام دا. لە کۆنفرانسەکەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر گوتی: ئەرکی هەموو کوردانە پشتگیریی لە پرۆسەکە بکەن."

شاندی دەم پارتی-دەبەپە

ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی و دەبەپە، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، سەرکەوتنی باکوور سەرکەوتنی کوردە لە هەرشوێنێکی جیهان بێت، بۆیە ئەرکی هەموو کوردانە پشتگیریی ئەم پرۆسەیە بکات، پشتیوانی تەواوەتی خۆمان بۆ شاندەکە و پرۆسەکە دووپاتکردەوە.

دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و ڕایگەیاند، سەرکەوتنی باکوور سەرکەوتنی کوردە لە هەرشوێنێکی جیهان بێت، بۆیە ئەرکی هەموو کوردانە پشتگیریی ئەم پرۆسەیە بکات، پشتیوانی تەواوەتی خۆمان بۆ شاندەکە و پرۆسەکە دووپاتکردەوە، ئومێدەواریشین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە زوویی وەڵامی ئەم پرۆسەیە بدرێتەوە و چیدیکە کات بە فیڕۆ نەدرێت.

پاشان کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە ئاماژەی بەوەدا، دیدارێکی زۆر باشمان پێکەوە ئەنجامدا و پێشتریش کە بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی باکووری کوردستانی کرد، زۆر باسی داهاتووی کورد و کوردستانمان کردبوو، بێگومان ئەم پرۆسەیە گەر لە باکووری کوردستان پێشبکەوێت ئەوا کاریگەریی لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستانیش دەبێت.

شاندەکە لە شاری سلێمانی چەندین کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان ئەنجام دەدات.