خالیدە تورکئۆغلو: ژنان پێشەنگایەتی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو، داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆی کرد و گوتی: "ژنان پێشەنگایەتی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن".

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو، دەربارەی کۆبوونەوە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و پێشهاتەکان پاش بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەست.

خالیدە تورکئۆغلو پشتیوانی بۆ تێکۆشانی دایکانی شەممە و ئاشتی دەربڕی، جەختی کردەوە بەردەوام دەبن لەسەر تێکۆشان بۆ یەکسانی و ئازادی، وەک ژنان پێشەنگایەتی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن، گوتی: "ئیرادەی ژنان کە لە دەوری بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆبوونەتەوە، نیشانەی ئەمەیە. ژنان لە هەمووان خاوەنداریان لە بانگەوازەکە کرد و لەمەودواش وەها دەبێت".

هەروەها دووپاتی کردەوە ژنان لە هەموو جێیەک خەباتیان دەست پێ کردووە دژی زمانی سیاسەتی جیاکاری و پیاوسالاری.

خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند، دەستبەجێ دابینکردنی هەلومەرجی کارکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، داوای هاوبەشی ملیۆنان هاوڵاتییە، گوتی: "دەبێت لەبەرامبەر ئەم داخوازییەدا بێدەنگ نەبن و هەنگاوی پێویست بنێن. بۆ دیموکراتیکبوونی ئەم وڵاتە، خاڵی سەرەکی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. بۆیە دەبێت لە تورکیا پرۆسەی دیموکراتیکبوون دەست پێ بکات".