بە دیمەن

گەنجانی حەلەب بە بۆنەی ٤ـی نیسانەوە ئاهەنگێیان گێڕا

گەنجانی ڕێکخستی حەلەبی پەیەدە بە بۆنەی ٤ـی نیسان ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگێکییان ڕێکخست.

٤ـی نیسان

ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە جۆشەوە لە لایەن گەل و بەتایبەت گەنجانەوە پێشوازی لێدەکرێت. لە چوارچێوەیی پیرۆزکردنەکانی ٤ـی نیسان ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆدا، گەنجانی ڕێکخستنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی حەلەب بە درووشمی "ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆژبوونی ئێمەیە" لە پارکی عەفرینی گەڕەکی ئەشەرفیە بە بەشداری گەنجانی شارەکە ئاهەنگێکییان ئەنجامدا.

لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی گەنجانی پەیەدە، سابر ئەرۆس قسەیکرد و گوتی: "ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئەشقی ئازادی و ژیانەوەیە بۆ مرۆڤایەتی."

ئەرۆس لە بەردوامی قسەکانییدا جەختی لەسەر تێکۆشانی گەنجان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نزیکبوونەتەوە.

دوای قسەکان، گەنجانی بەشداربووی ئاهەنگەکە لەگەڵ گێڕانی هەڵپەڕێکدا، بە بەردەوامی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پیرۆز ڕێبەر ئاپۆ"یان دەگووتەوە. هەروەها بە یاری ئاگرین ئاسمانی گۆڕەپانەکەیان ڕووناک کردەوە.

ئاهەنگەکە تا درەنگانێک بە گێڕانی هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.