ژنان ٤ ی نیسانیان پیرۆزکرد
ژنان ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان لە چیای ڕەش پیرۆز کرد.
ژنان ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان لە چیای ڕەش پیرۆز کرد.
ژنان لە وان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان پیرۆز کرد.
سەرلەبەیانی ژنان لە چیای ڕەش لە ناوچەی ڕێگەی ئاوریشمی وان کۆبوونەوە، ئاگریان کردەوە و ٤ ی نیسانیان پیرۆز کرد.
ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پیرۆز ئەی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان گوتەوە.
ژنان بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەوری ئاگر هەڵپەڕکێیان کرد.
هەروەها بە چاندنی نەمام و هەلهەلە و چەپڵە کۆتاییان بە ئاهەنگەکە هێنا.