دەوڵەتی تورک هیچ هەنگاوێکی بۆ مافی هیوا نەناوە
محەممەد ئەلنەعیمی ڕایگەیاند؛ بەدیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ بەپێی بنەما و یاساکانی مافی مرۆڤ تاوانە و وتی: "دەوڵەتی تورک بۆ مافی هیوا و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هیچ هەنگاوێکی نەناوە."
محەممەد ئەلنەعیمی ڕایگەیاند؛ بەدیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ بەپێی بنەما و یاساکانی مافی مرۆڤ تاوانە و وتی: "دەوڵەتی تورک بۆ مافی هیوا و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هیچ هەنگاوێکی نەناوە."
محەممەد ئەلنەعیمی ئەندامی نووسینگەی پارێزەرانی کانتۆنی جزیرە و هاوسەرۆکی دەستپێشخەری پارێزەرانی سووریا بۆ بەرگریکردن لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، سەبارەت بە گۆشەگیریی لە ئیمراڵی و مافی هیوا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
محەممەد ئەلنەعیمی لە سەرەتای قسەکانیدا ڕایگەیاند: "مافی هیوا یەکێکە لە مافە ڕەواکانی یاسای نێونەتەوەیی، بەتایبەتی بەپێی پەیماننامەی ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە لە ساڵی ١٩٥٠لە خاڵی ٣دا ئاماژەی پێکراوە کە هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت و مافی هیوا مافێکی بنەڕەتییە بۆ هەموو مرۆڤێک. سەرەڕای ئەوە کە دەوڵەتی تورکیا کە گوایە هەموو یاسا بنەڕەتیەکان جێبەجێ دەکات، لە راستیدا پێچەوانەی ئەو یاسایانە مامەڵەی کردووە و مافی هیوای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی پێشێل کردووە."
محەممەد ئەلنەعیمی ڕایگەیاند: "کاتێک ڕێبەر ئاپۆ سەریهەڵدا، بە ئامانجی ڕزگارکردنی گەلێک لە جینۆساید و نیشاندانی ڕێگای ڕاست بۆ هەمووان، تێکۆشانی دەستپێکرد. بەڵام ئەمە دوژمنانی دڵخۆش نەکرد و هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیان لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەکارهێنا. هەروەها دەتوانم بڵێم ڕفاندنی رێبەر ئاپو گەورەترین تاوان بوو لە دژی یاساکانی مافی مرۆڤدا و هاوکات هەموو مافەکانی رێبەر ئۆجالان پێشێلکرا و گۆشەگیرییەکی رەها بەسەریدا سەپێنرا."
محەممەد ئەلنەعیمی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد: "دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی بە تاوانبار نەناسرێت لەبەرامبەر کردەوە گڵاوەکانی، سزای دیسپلینی بەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپاند. لە خودی یاسا مافەکانی دەوڵەتی تورکیادا هاتووە، کاتێک زیندانییەک ٢٣ساڵ لە سزای زیندانەکەی بەسەر برد، مافی هیوای بۆ جێبەجج دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە لە زینداندا لە ژێر باردۆخێکی قورسدا ڕاگیراوە بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی بۆ مافی هیوا هەڵنەگرتووە."
محەممەد ئەلنەعیمی ڕایگەیاند؛ ڕێبەر ئاپۆ مافی خۆیەتی ئازاد بکرێت و لە نێو گەلەکەیدا درێژە بە ژیانی خۆی بدات و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ تەمەنی گەیشتووەتە ٧٦ساڵ و دەبێت بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان ئازاد بکرێت. دەوڵەتی تورکیا بەم کردەوە گڵاوانەی باری خۆی قورس دەکات، چونکە رێبەر ئاپۆ مافی ئازادی هەیە، دەبێت دەوڵەتی تورکی لەخۆیدا دەست بە گۆڕانکاری بکات و بەپێی یاسا جیهانیەکان بجوڵێتەوە."
ئەلنەعیمی ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کورد بە ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆردا تێپەڕیوە، و وتی: "گەلی کورد دژی کەس نییە و شەڕ لەگەڵ کەس ناکات بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە ڕق و کینەوە دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت ئەم گەلە لەناو ببات، دەیەوێت لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپودا گەلی کورد لە مافە ڕەواکانی بێبەش و بشکێنێت، چونکە دەزانێت ڕێبەر ئاپۆ ڕووناکی گەلی کوردە. یەکێک لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد، گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆیە ئەمە لە یاساکانی مافەکانی مرۆڤدا قبوڵ ناکرێت، چونکە هەر زیندایەک مافی ئەوەی هەیە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکەی هەبێت. بەتایبەتی بەپێی مادەی ٧ی دەستووری وڵاتی ڕۆما لە ساڵی ١٩٩٨ئەمە بە تاوان دژی مافەکانی مرۆڤ دەناسرێت و دەبێت بکەرانی تاوانەکە سزا بدرێن. بۆیە هەر کەسێک ئەشکەنجەی رێبەر ئاپوی داوە و مافەکانی پێشێل کردووە دەبێت لە دادگای نێونەتەوەییدا سزا بدرێت."
محەممەد ئەلنەعیمی ڕایگەیاند دەبێت کۆمیتەکانی مافی مرۆڤ لەو بارەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک تۆمار بکەن و رایگەیاند؛ " ئێمە کارەکانمان بەردەوام دەبێت، بەڵام هەنگاوەکانی کۆمیتەی مافی مرۆڤیش گرنگن. دەبێت هەموو تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئاشکرا بکەن هەتا رێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت. ڕێبەر ئاپۆ بە پەیامێک هەموو جیهان هەژاند، چونکە ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری مرۆڤایەتییە، بە پەیامەکەی بۆ مرۆڤایەتی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئاشتیانەی دەوێت. بەم پەیامە پێویستە دەوڵەتەکانی جیهان ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و مافی هیوا بگەرێننەوە بۆ ڕێبەر ئۆجالان و ئازاد بکرێت. مافی هیوا مافێکی بنەڕەتی ڕێبەر ئاپۆیە، وەک پارێزەرێک ڕایدەگەیەنم ڕێبەر ئاپۆ نەکە هیچ تاوانێکی نەکردووە، بەڵکوو لە جیاتی شەڕ بۆ مرۆڤایەتی ئاشتی دەوێت."
محەممەد ئەلنەعیمی لە کۆتایی قسەکانیدا بەمجۆرە هیوای خۆی دەربڕی و گوتی: "پێویستە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەورووپا(سی پی تی) ئەرکی مرۆڤایەتی خۆی بەجێ بگەیەنێت و رێبەر ئاپو ئازاد بکات. بەپێی هەموو یاسا و مافەکانی مرۆڤ، ڕاگرتنی ڕێبەر ئاپو تاوانە، بەڵام هیچ کام لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو بارەوە هەڵوێستی جددیان نیشان نەداوە. بۆیە ئێمە بەو ڕێکخراوانە دەڵێین ئیتر بەسە و پێویستە ئەو نادادییەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت ئیتر کۆتایی پێ بهێندرێت."