١٦ کەس دەستبەسەرکران

لە ئیستەنبوڵ بە تۆمەتی ئەوەی لە میدیای دیجیتاڵ بانگەوازیان کردووە بۆ بایکۆت، ١٦ کەس دەستبەسەرکران.

لە سەرانسەری تورکیا چەندین پارتی سیاسی و ڕێکخراوی مەدەنی و کەس، بانگەوازیان کرد بۆ ئەو بایکۆتەی کە ٢ ی نیسان ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵ ١٦ کەس بە تۆمەتی ئەوەی لە میدیای دیجیتاڵ بانگەوازیان کردووە بۆ بایکۆت، دەستبەسەرکران.

ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون براونەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبوڵ.