ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەدەوە بەرەو گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتی ڕحاوە ڕێپێوانێک ئەنجام دەدات. ڕێپێوانەکە بە دروشمی 'بە کۆمەڵگای دیموکراتیکەوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین' دەستی پێکردووە و لە ڕۆژی ٤ی نیسان بە ئەنجامدانی مەراسیمێک لە ئامارا کۆتایی پێدێت.
عەلیخان شیمشەک ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لەو بارەوە بۆ ئاژانسی فورارت (ANF ) قسەی کرد و تی: "هۆکاری جۆش و خرۆشی بەشداری لە ڕێپێوانەکە، بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکە. بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لە نێو گەلی کورددا، خاوەندارێکی بەهێزی لێکەوتەوە. بەم بانگەوازییەوە بۆ هەمووان دەرکەوت ئەو دەنگەی کە ماوەیەکی زۆر بوو گۆشەگیر کرابوو، سەرلەنوێ گەشایەوە. تاکە سیستەمێک کە بتوانێت جێگرەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بێت، پارادایمی مۆدێرنیتەی دێموکراتیک و مانیفێستی ژیانی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. ئامانجی سەرەکی ڕێپێوانەکەمان پەرەپێدانی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە.
شیمشەک لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە گەلی کورد و تورکیا کرد لە ٤ی نیسان لە ئامارا بەشداری پیرۆز کردنی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بن و وتی: "ئێمە دەچینە ئامارا، کە لەوێ ڕێبەرایەتی و پارادایمی نوێ بۆ ژیانی شکۆمەندانەی گەلان لە دایکبووە، ئێمە لە مەڵبەندی بەرخۆدانەوە دەستمان پێکردووە و بەرەو ناوەندی ژیانەوە هەنگاو دەنێین."
شیمشەک دیسان داوای لە گەنجانی کورد، ژنانی گەنج، بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکانی تورکیا و ئینتەرناسیۆنالیستەکان کرد، لە بەشداری مەراسیمی ئامارا بن و وتی: "ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و بەرزڕاگرتنی پارادایم و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکەی ڕوو دەکەینە ئامارا. بۆیە وەرن بەو ئاگرەی پێکەوە لە نەورۆزدا هەڵمان کرد، پێکەوە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بکەین."