ژنان بە هەڵکردنی ٧٦ مەشخەڵ ٤ـی نیسانیان پیرۆز کرد

چالاکوانانی تاژێ بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی فیستیڤاڵی خەلفەتی ٧٦ مەشخەڵیان هەڵکرد.

فیستیڤاڵی ٤ـی نیسان

دوو رۆژە بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر لە پارکی ٤ـی نیسان لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا بە جۆشەوە فیستیڤاڵ ئەنجام دەدریت.

لە میانی فیستیڤاڵەکە ئەمشەو پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان خوێندرایەوە و بە گووتنەوەی درووشمەوە خاوەنداری لە پەیامەکە کرا.

لە درێژەی فیستیڤاڵەکەدا چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆوە ٧٦ مەشخەڵییان هەڵکرد.

مەشخەڵەکان بە درووشمی "ڕۆژبوونت پیرۆز بێت سەرۆک ئاپۆ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" هەڵکران.

ژنان بە مەشخەڵەکان ژمارەی (٧٦)یان نوسییەوە و دواتر بە ئۆتۆمبێل بە گۆڕەپانی فیستیڤاڵەکە گەڕان.

بە درێژای ڕێپێوانەکە هەلهەلە و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەزکرایەوە.