ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ پارتی داهاتوو چاوپێکەوتنی ئەنجام دا
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا لە دوای بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ شاندی سیاسی ژنانی پارتی ئایندە (گەلەجەک) چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا لە دوای بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ شاندی سیاسی ژنانی پارتی ئایندە (گەلەجەک) چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.
چاوپێکەوتنەکە لە ناوەندی گشتی پارتی ئایندە دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان ئەنجام درا. وتەبێژی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکۆغلۆ، پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ ئۆزگوڵ ساکی، کوردیناسیۆنی ژنان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی جانان چالاگان بەشداری چاوپێکەوتنەکە بوون.
لە شاندی پارتی ئایندەدا جێگری سەرۆکایەتی گشتی سیاسەتەکانی ژنان د. یەشیم کارداغ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری و پەرلەمانتار دەنیزلی سەما سیلکین ئون، جێگری سەرۆکایەتی گشتی بەرپرسیاری مافەکانی مرۆڤ پارێزەر مەریەم تورکتەکین، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتەکە و دامەزرێنەری پارتی یەنیۆڵ پارێزەر سەیران گوڵ نازڵیهانئۆغلۆ و سکرتێری گشتی سەرۆکایەتی سیاسەتەکانی ژنانی ناوەندی گشتی زەینەب جەیلین ئەجەر بەشدار بوون.
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورئۆغلۆ پەیوەست بە دیدارەکەیان گوتی: "دەکرێت مرۆڤ پەیوەست بە چەندین بابەت بۆچوونی جیاوازی هەبێت، بەڵام دیالۆگ و دانوستان گرنگن و دەبێت مرۆڤ بە سیاسەتەوە دەست پێ بکات و بگاتە چارەسەری."
ڕاگەیاندرا لە چاوپێکەنەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامی دیالۆگ کراوەتەوە لە پێناو ئاشتی و دیموکراتیزەکردنی تورکیادا.