بەهۆ بەشداربوونینان لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی ئاهەنگەکانی نەورۆز، ڕژێمی دەوڵەتی ئێران بەردەوامە لە ڕەشبگیرییەکانی بەرامبەر بەو کەسانەی کە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا هەڵمەتێکی ڕەشبگیرییان لە پارێزگای مەشهەدی ئێران دەستپێکرد و ژمارەیەک کەسیان دەستبەسەر کرد.
حەسەن حسێنی ڕایگەیاند، لە کاتی مەراسیمەکانی جەژنی نەورۆز ١٥ کەس لە مەشهەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران، دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانە لە ئێستادا دۆسییەی یاساییان بۆ كراوەتەوە.
ئەو کەسانە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایش و بێرێزیکردن بە بەهاکانی ئیسلام " دەستبەسەر کراون و دۆسییەی یاساییان بۆ کراوەتەوە.