ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕیاز تاوتوێی ئەگەری ئاگربەست دەکەن
ئەمریکا و ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە سعودیە بە ئانانجی دابینکردنی ئاگربەستێکی بەشەکی بۆ ئۆکرانیا کۆدەبنەوە.
ئەمریکا و ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە سعودیە بە ئانانجی دابینکردنی ئاگربەستێکی بەشەکی بۆ ئۆکرانیا کۆدەبنەوە.
لە دوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆککۆماری، ئەمریکا هەوڵی نزیکبوونەوە لە ڕووسیا دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە هاوسەنگیی ئێستای نێوان هەردوو وڵاتدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەیەوێت کۆتایی بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ئۆکرانیا بهێنێت و باڵوێزەکانی بۆ ئەو مەبەستە و گفتوگۆ لە گەڵ لایەنەکان ڕەوانەی ڕیاز کردووە.
ڕوستەم عومەرۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، ئۆکرانیا بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام هەر جۆرە هەوڵدانێک دەکات.
جێی ئاماژەیە واشنتۆن و کیێڤ گوشار دەخەنە سەر ڕووسیا بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر سەرچاوەکانی وزە.
هەروەها ئۆکرانیا ئامادەیی خۆی بۆ ئاگربەستێکی گشتی و بێ مەرج راگەیاندووە.
هەروەها کرێملین باس لەوە دەکات کە تەنها لەسەر بۆردومان نەکردنی سەرچاوەکانی وزە لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
هاوکات نوێنەری تایبەتی ترەمپ ڕایگەیاند؛ پێشبینی دەکرێت لە نێوان باڵوێزەکانی هەردوو وڵاتدا ئاگربەست بکرێت.
شایانی باسە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا دەستپێکردەوە و سیاسەتی پەراوێز خستنی بەرامبەر ڕووسیای شکاند. هەروەها هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕاگرت.
هەروەها وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئۆکرانیا کە گوایە پشتگوێ خراون ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە بەشداریی ولادیمیر زێلێنسکی و هاوپەیمانانی ڕووسیا کۆبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت.