یاسر یاگز ڕادەستی تورکیا کرا
سیاسەتمەداری کورد یاسر یاگز لە لایەن ڕووسیاوە ڕادەستی تورکیا کرا.
سیاسەتمەداری کورد یاسر یاگز لە لایەن ڕووسیاوە ڕادەستی تورکیا کرا.
چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد و نوێنەری پێشووی هەدەپەی هەولێر ناسر یاگز لە تورکیا بڕیاری گرتنی درابوو، لە لایەن ڕووسیاوە ڕادەستی تورکیای کردوە. ئەمەش لە کاتێکدایە یاگز داوای مافی پەنابەری لە ڕووسیا کردبوو.
یاگزی دوای ئەوەی ماوەی ٤ ڕۆژ لە مۆسکۆ لە ژێرچاودێریدا بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕادەستی تورکیا کرا. یاگز بەرەبەیانی هێنرایە فرۆکەخانەی ئیستەنبوڵ، دەستبەسەرکرا و نێردرا بۆ دادگای گازیعوسمانپاشا.