لە لەندەن بە جۆش و جەماوەرییەوە پێشوازی لە نەورۆز کرا
پیرۆزبایی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بە بەشداری زیاتر لە ١٠ هەزار کەس ئەنجام درا. لە پیرۆزبایەکەدا پەیامی 'ڕێبەرێتی ئازاد، ژیانی ئازاد' درا.
پیرۆزبایی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بە بەشداری زیاتر لە ١٠ هەزار کەس ئەنجام درا. لە پیرۆزبایەکەدا پەیامی 'ڕێبەرێتی ئازاد، ژیانی ئازاد' درا.
لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی "سڵاو لە ڕێبەرێتی دەکەین، ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین.' بە بەشداری زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەموو تەمەنەکانەوە لە لە زۆرێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە لە پارکی فینسبوری ئەنجام درا.
پیرزۆبایەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستپێکرد و دواتر وێنەی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ، مەزڵوم دۆغان و شەهیدانی نەورۆز لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکەدا هەڵواسران. لە ئاهەنگەکەدا چەندین ڕێکخراو بەشداربوون، بەشداربووان بەتایبەت ژنان بە جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە گۆڕەپانەکەیان ڕازاندەوە.
لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"، "بژی بەرخۆدانی تشرین"، "بژی گەریلا" و "ژن، ژیان، ئازادی" گوترانەوە و بەشدرابووان بە جۆشی سەرکەووتنەوە بە گۆرانییەکانی هونەرمەندان مەمۆزان، مەروان شان، یەڵدا عەباسی، گرووپی چوار نەوا و گرووپی هەڵپەڕێکی تەشی ئاهەنگ و هەڵپەڕێکێیان گێڕا.
هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا سەعید سوروچ و سۆنگوڵ مەرەش وتەی دەستپێکی ئاهەنگەکەیان پێشکەش کرد و گوتییان: "تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپ. ئاپۆیین و سەربەرزین. فیداییەکی ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆین."
دواتر سیاسەتمەداری کورد ئەرجان ئاکبال قسەیکرد و گوتی: "دەبێت دەوڵەتی تورک بزانێت، ژیانی ئازادی سەرنجام بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوەوە دێتە ئاراوە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پاساویی بنەڕەتی ژیانمانە. ئازادی ڕێبەر هێڵی سوورمانە."
هەرەوەها لە ئاهەنگەکەدا پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی تەڤگەری ژنانی کورد، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، ڕێکخراوە کوردستانییەکان، فیدراسیۆنی عەلەویانی بەریتانیا، یەکێتی هێزی دیموکرکراتیک، مەلەکەپە و زیندانیان سیاسی خوێندرانەوە.
لە بەردەمی پیرۆزباییەکاندا سەرۆک شارەوانی گارینگی پەرای ئەحمەد و سەرۆک شارەوانی ئەنفێڵد ئەرگین ئەربیلیش هاتنەسەر سەکۆی پیرۆزبایەکە و نەورۆزییان پیرۆز کرد.
مەزڵوم عەبدی: نەورۆز سەرکەوتن و ئازادی گەلەکەمانە
فەرماندەی گشتی قەسەدە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە پەیامێک بۆ نەورۆزی لەندەن ناردی گوتی: "نەورۆز نەک تەنها جەژنێکە، لە هەمانکاتدا نیشانەی ئیرادە و بەرخۆدانە. گەلانی بندەست لە مێژوودا بە ئیرادەی ئازادی خۆیان نیشانیانداوە دەتوانن ڕژێمە زۆردارەکانیش بڕوخێنن."
مەزڵوم عەبدی لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتی: "تاوەکو گەل هەمووی ئازاد نەبێت، هەرگیز بە تەواوی ئازاد نابێت. وەک چۆن تێکۆشان و ژیانمان کاریگەری لەسەر هەندێک دروست دەکات، ئازادی و دیموکراسیمانیش لە هەرێمەکە و جیهان دەنگدەداتەوە. هەر لەبەر ئەمەش دەبێت بە هۆشیاری بەرپرسیارێتی مێژووی جوڵە بکەین، تاوەکو بگەین بە ئامانجی تێکۆشانمان بە ئیرادەوە بەردەوام بین."
مەزڵوم عەبدی لە کۆتاییدا بە ناوی قەسەدە و فەرماندە و شەڕڤانانی یەپەژە پیرۆزبای لە گەل کرد و گوتی: "بە ڕۆحی نەورۆز، بە جۆش و خرۆشی بەرخۆدان و سەرکەوتن سڵاو دەنێرم. سەرکەوتن هی ئێمەیە. ئازادی گەلەکەمانە."
سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیریش نەورۆزی پیرۆز کرد.
کۆربین: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
پەرلەمانتاری ئیسلینگتۆن جێرمی کۆربین گوتی: "یەکێک لەو هۆکارە گرنگانەی کە لێرەین پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. پێشتریش چەندینجار لیرەوە داوای ئازادی بەڕێز ئۆجالانمان کرد و بانگەوازەکەمان دووبارە دەکەینەوە. دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت."