ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛
٢٢ و ٢٣ی ئادار لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شاخی کون، مێرانێ، گرگاشێ، کانی سارکێ، زەنگلێ ٦جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی جارێک، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٥ جار؛ بە گشتی ١٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.
٢٢ و ٢٣ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٩ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛
٢٢ و ٢٣ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شەهید شەریف، بەرێ زینێ، لۆلان، کەندەکۆلا، سنین ٦٤ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ڕەشید، شاخی زەنگل، زێڤکێ، یەکمالێ، مژێ، دێڕەشێ، گرگاشێ، شاخی کون، مێرانێ ١٨٠ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشیلی، سەری مەتینا ٤٤٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەرهار ٣٣ جار؛ بە گشتی ١٠٢٤ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون.
دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛
٢٢ی ئادار لە کاتژمێر ١٥:١٠دا بە چەکی تاکەکەسی بیلاجیکتۆرێکی داگیرکەران تێکشکێندرا کە لە ئاستی تونێلەکانی بەرخۆدانماندا جێگیر کرابوو."