کوردستانیان و دۆستانیان لە هال (سالی)ـی نەورۆزیان پیرۆز کرد

لە شاری هال (سالی)ـی ئەڵمانیا جەژنی نەورۆز بە بەشداری هەزاران کەس بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرا.

پیرۆزکردنی نەورۆز

ئاهەنگە ڕۆژی یەک شەممە لە پارکی هالە سود ئەنجام درا و کوردستانیانی هەرچوار پارچی کوردستان و دۆستانیان بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" چوونە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە. بەشداربووانی ئاهەنگەکە بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەگووتەوە. هەروەها وەک سیبموڵی کولتووری بەشێکی زۆر لە گەنجان بە جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە گۆڕەپانی ئاهەنگەکەیان ڕازاندەوە.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد و پاشان لەسەر گرنگی جەژنی نەورۆز بۆ گەلی کورد تاوتوێ کرا.

لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرۆکی کۆن-مەد کەرەم گۆک ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد جەژنی نەورۆزی تەنها وەک ئاهەنگێک ئەنجام نادات، بەڵکو وەک سیمبولی ئازادی و بەرخۆدان پیرۆزی دەکات. هەروەها سەرنجی خستەسەر سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئاماژەی بەوەدا وەک کوردان تا شکاندنی دەرگای ئیمراڵی بەردەوام دەبن لە تێکۆشان. لە بەردەومییدا ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیادنبرێت و کۆتایی بە شەڕ و وێرانکارییەکان بهێندرێت.

دواتر هاوسەرۆکی فەد-کوردی مەندەرەس جەنبەگ جەختی لە بەردەاومیدا بە تێکۆشان کرد و  گوتی: "هەرگیز دەست لە تێکۆشانی خۆمان هەڵناگرین و لە ئێستاوە جەژنی نەورۆز وەک جەژنی بەرخۆدان پیرۆز دەکەین."

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ تا درەنگانێکی شەو بەردەوام بوو.