بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا ژمارەیەک زۆر ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکران.
لە هەڵکوتانەسەردا ڕۆژنامەوانان زەینەب کورای، بولەنت کلیچ، گۆکهان کام، خەیری تونج و پەیامنێری ئاژانسی فراسن پرێس یاسین ئاکگوڵ و پەیامنێری NOW عەلی ئۆنەر تۆسون، بیرگون باریشی نوسەر، پەیامنێری سەندیکای. ئۆرگ زیشان گور و پەیامنێری وێنەگریی کورتولوش ئاری دەستبەسەرکران.
دەفەگە و مەکەگە داوایان کرد ڕۆژنامەوانانە دەستبەسەرکراوەکان دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
دەفەگە و مەکەگە هێرشەکان لە ئیستەنبوڵ لە دژی ڕۆژنامەوانان و جێبەجێکردنی وەک سانسۆری RTUK و BTK هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانان قبوڵ ناکەن.
لە لایەکی دیکەوە مەکەگە فشارەکان لەسەر ڕاگەیاندنی شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەدا ڕۆژنامەوانان ئەرکی خۆیان لە هۆشیارکردنە و زانیاری بەخشین بە ڕای گشتی بەردەوامن، هەورەها لە دژی ئەو پێشێلکارییە نایاسایانەی لە ئێستادا لە ئارادەیە بانگەوازی پاڵپشتی لە ڕای گشتی کرد.