گەنجان لە ئامەدەوە دەڕۆنە ئامارا
ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی بە درووشـمی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکییەوە بەرەو ئازادی دەڕۆین" لە نێوان ڕۆژانی ١ تا ٤ی نیساندا لە ئامەدەوە دەڕۆنە ئامارا.
ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی بە درووشـمی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکییەوە بەرەو ئازادی دەڕۆین" لە نێوان ڕۆژانی ١ تا ٤ی نیساندا لە ئامەدەوە دەڕۆنە ئامارا.
ئەنجوومەنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) پەیوەست بە ڕێپێوانی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکییەوە بەرەو ئازادی دەڕۆین" کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا. لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بەوەکرا ڕێپێوانەکەی گەنجان لە نێوان ڕۆژەکانی ١ تا ٤ی نیسان لە ئامەدەوە تا ئامارای ناوچەی خەلفەتی ڕحا ئەنجام دەدرێت.
کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە لە بینای ئامەدی دەم پارتی ئەنجام درا و پەڕلەمانتارانی دەم پارتی جەیلان ئاکچا و بێریتان گونەش بەشدار بوون.
ئەندامی کۆردیناسیۆنی ژنانی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لۆرین ئاریان تورگوت ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و گوتی: "پەیامە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، سیستەمی گۆشەگیری ٤٣ مانگەی تێکشکاند. بانگەوازییەکە بووە هیوای گەلانی تورکیا و بە تایبەت گەلانی بندەست، هەروەها بووە دەستپێکی سەردەمێکی نوێی بەرخۆدان."
بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکە
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە گەنجان لە ڕووی ئایدۆلۆژیک و چالاکییەکانەوە بە شێوەیەکی بە هێز لەگەڵ ئەم بانگەوازییە ڕێبەر ئاپۆدان و گوترا: "بانگەواز لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هاوڕێ گەنجانەکانمان دەکەین خاوەندارێتی لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەن، بەشداری ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکییەوە بەرەو ئازادی دەڕۆین"ببن. وەرەن پێکەوە لە ١ی نیسان لە ئامەد تاوەکو ئامارا ڕێپێوان بکەین و ببینە پێشەنگی ژیانێکی شکۆمەندانە."