لە سێ شاردا ١٠ پارێزەر دەستبەسەر کران
لە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر بەگشتی ١٠ پارێزەر، لەنێویاندا ئۆزکان یوجەل سەرۆکی پێشووی نووسینگەی پارێزەران، دەستبەسەر کران.
لە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر بەگشتی ١٠ پارێزەر، لەنێویاندا ئۆزکان یوجەل سەرۆکی پێشووی نووسینگەی پارێزەران، دەستبەسەر کران.
ناوی ئەو ٩ پارێزەری دەستبەسەر کراون بەم شێوەیەیە: مەرد باتور، ئۆزکان یوچەل، ئۆرهان کیپەر، عومەرجان سیمان، سەدەف پنار ئۆزباغ، گوکسەل ئاکبابا، سەلەن دانداش، سامرا دەمیر و دەنیز دەمیردۆغانە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، چەند پارێزەرێک لە ناوەندی پۆلیس کاتێک سەردانی موەکیلەکانیان دەکەن کە لەکاتی خۆپیشاندانەکان دژی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو دەستگیرکرابوون، لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ١٠ پارێزەر لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان و لە بنکەکانی پۆلیسدا دەستگیرکراون.
ناوەندی گشتی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ "لە بەرامبەر هێرشە سیاسیەکان لە ئەستەنبوڵ، بەسەدان هاووڵاتی کە لەسەر مافی ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان کردووە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بە شێوەیەکی توندوتێژانە هێرش کراوەتە سەریان و ئەشکەنجە کراون. لە ئەنجامی هێرشەکانی پۆلیسدا بەسەدان کەس بە هاوپیشەکانمانەو بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کراون."
نووسینگەکە ئەوەشی راگەیاند کە پارێزەران گەرەنتی پاراستنی مافەکانی هاوڵاتیانن. ئێمە ئەو فشارانەی کە مەبەست لێ بێدەنگکردنی بەرگری کردن بێت، قبوڵ ناکەین."
بۆیە داواکارین دەبێت دەستوەردانەکان لە دژی هاوکاران و هاووڵاتیانمان ڕابگیردرێت و دەستبەجێ دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن."