لێکۆڵینەوە دژی شارەوانی گەورەی ئەنقەرە دەستیپێکرد

ڕاگەیەندراوە کە پارێزگاری ئەنقەرە بە تۆمەتی 'زیانی کۆمەڵایەتی' لە دژی شارەوانی گەورەی ئەنقەرە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.

شارەوانی ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پارێزگاری ئەنقەرە بەتۆمەتی "زیانی کۆمەڵایەتی" لێکۆڵینەوەی دژی شارەوانی ئەنقەرە دەستپێکردووە.

لێکۆڵینەوەکان دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵ و دانانی قەیوم بە سەر بەشێک لە شارەوانیەکان دەستیپێکرد.

شارەوانی گەورەی ئەنقەرە ڕایگەیاند کە دەست بە لێکۆڵینەوە لە چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٤دا بەڕێوەچوون کراوە کە لە ئەنجامدا هیچ سەرپێچییەک لە ٩٧ ئاهەنگدا دەستنیشان نەکراوە. بەڵام بڕیاری لێکۆڵینەوە بۆ ٣٣ کۆنسێرت دەرکراوە بە تۆمەتی ئەوەی زیانی گشتی هەبووە."