کەژەکە: نەورۆزی ئەمساڵ بووە نەورۆزی سڵاوکردن لە بانگەوازی سەردەمیی ڕێبەر ئاپۆ

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند نەورۆزی ئەمساڵ بووە نەورۆزی سڵاوکردن لە بانگەوازی سەردەمیی ڕێبەر ئاپۆ و دەسنیشانی کرد ژنان پێشەنگایەتی لە داڕوخاندنی دیوارەکانی ئیمراڵی دەکەن.

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەمساڵەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە سەرەتای پەیامەکەدا گوتراوە: "گەلی هێژمان و کۆمەڵگەی دیموکراتیک؛ جەژنی نەورۆزی سیمبوڵی ئازادی، ئاشتی و خوشک-برایەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەو جۆشوخرۆشەوە کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا بینیمان لە هەموو ژنانی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەین."

بەردەوامی پەیامەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:

"ژنان بە قەشەنگی و هێزی ئازادییانەوە، گەنجان بە هەستی تێکۆشانیانەوە، دایک و باوکانمان بە سەرفرازی سەرکەووتن و منداڵان بە خەوونی ئایندەی ئازادەوە گۆڕەپانەکانیان ڕازاندەوە.

گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد بە گوێرەی شایستەیی ئاگری نەورۆز کە لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا کاوەی سەردەم "مەزڵوم دۆغان"، ڕەهشان ڕۆناهی و بێریڤان بە ڕەنگی بەهاریی، بە جلوبەرگی کوردییانەوە پێشوازییان لە نەورۆزی ٢٠٢٥ کرد.

نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٥ بووە نەورۆزی سڵاوکردن لە بانگەوازی سەردەمی ڕێبەر ئاپۆ

نەورۆزی ساڵێ ٢٠٢٥ بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان لە هەموو گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا بووە نەورۆزی سڵاوکردن لە بانگەوازی سەردەمی ڕێبەر ئاپۆ.

بە سڵاوکردنەکانی ڕێبەر ئاپۆ ساڵی ٢٠٢٥مان دەستپێکرد. بە دیاری بۆنی نێرگزان کە بۆ ئێمەی ژنان هات، ٨ی ئادار بە ڕوحی "ژن، ژیان، ئازادی"یەوە هەموو گۆڕەپانەکانمان کرد بە گۆڕەپانی سڵاوکردن لە ڕێبەر ئاپۆ و خۆیان بە جوانی بەهار ڕازاندەوە. بە ملیۆنان لە خەڵکیمان وێڕایی هەموو ئاستەنگی و ڕێگرییەکان ڕوویان کردە گۆرەپانەکانی نەورۆز. ئەم هێزەی گەل کە بە ئاستەنگییەکان ڕێگری ناکرێت نیشانی دا  گەلەکەمان چەندە دڵخوازی بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی خوازە. ئەم هێز و باوەرییەی گەلەکەمان، هێز و باوەڕییە لە تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆیە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادیخوازییە. لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزەوە جارێکی دیکە گەلی کورد دڵسۆزی و باوەری خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووبارەکردەوە، گەلەکەمان بە درووشم و جۆشییەوە لە گۆرەپانەکاندا دیاری کرد تاکە هێزی چارەسەریی ڕێبەر ئاپۆیە.

ئەو هێز و جۆشەی کە لە گۆڕەپانەکانی ٨ی ئادارەوە وەرمان گرت بەرەوە جەژنی نەورۆز هاتین. لە هەموو گۆڕەپانی پیرۆزباییەکانی نەورۆز گەلی کورد و کۆمەڵگەی ئازادیخواز بە خواستی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەنگییان هەڵبڕی، بەهێزترین وەڵام و بە ئیرادەی پرۆسەکەوە لە گۆڕپانەکانی نەورۆز دەرکەووتن. خاوەنداریکردنی گەل لە تێکۆشان ئازادی و بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادیخواز گرنگترین هەڵوێستی بەهێز بوو لە بەرانبەر داگیرکاریی و سیاسەتە پیسەکانی هێزەکانی دەسەڵاتدار.

دەسنیشان کرا ئازادی گەلی کورد و مرۆڤایەتی بە ڕووحی نەورۆز مسۆگەر دەبێت

جیهانی بوونەوە و پێکهێنانی پارادایمی نەتەوەیی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە دەریخستەوە گەلی کورد خاوەنی هێزی تێکۆشان و بەرۆخۆدانی بێهاوتایە. ڕۆشتنی بە لێشاویی گەل بۆ گۆڕەپانەکانی نەورۆز دەریخست گەلی کورد بە ڕوحی نەورۆزی ئازادی، نەورۆزی بەرخۆدان، نەورۆزی سەرهەڵدان، ئازادی گەلی کورد و مرۆڤایەتی مسۆگەر دەکات.

دروووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز بێ"، "ژن، ژیان، ئازادی" لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز لە باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، ئەورووپا و هەموو لایەکی جیهان بڵند بوون دەریانخستەوە تاکە هێزی چارەسەری هێڵی نەتەوەیی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە.

گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئەوەی دەرخست تاکە ڕێگەی چارەسەری ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە

لە هەموو گۆڕەپانەکانی نەورۆز زۆر بەڕوونی دەرکەوت تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، ئەوا گەلی کورد بەهیچ هەنگاوێک باوەڕناکات، تاکە ڕێگەی چارەسەری هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئیمراڵی و پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەوەی هێزی تێکۆشانی پێداوین ڕێبەر ئاپۆیە، ئەوەی مانای ئازادی بەخشییوە بە نەورۆز هێڵی تێکۆشەر و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆیە.

ژن بە بە پێشەنگایەتییەکانی خۆیانەوە دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێنن

وەک ژنان بە هاوڕێیەتی ڕاستەقینەی ڕێبەر ئاپۆوە دیوارەکانی کۆیلایەتییمان هەڵوەشاند، وەک ژنان بە پێشەنگایەتی پرۆسە و دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی خۆمانەوە دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێنین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین.

وەک کەژەکە جارێکی دیکە بە دڵ و گیانەوە جەژنی نەورۆز لە هەموو ژنان، هەموو گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. بانگەوازی بەشداربوون دەکەین لە ٤ی نیسان بە ڕوحی ٨ی ئادار و نەورۆزەوە.

ڕۆژبوونی رێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا

٤ی نیسان بۆ ئێمە رۆژێکی نوێیە، نەک بە تەنها ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیە، بەڵکو ڕۆژبوونی گەلی کوردیشە، ڕۆژبوونی گەلانی بندەست و بەتایبەت ڕۆژبوونی ئێمەی ژنە. وەک ژنان پێویستە هەموو گۆڕەپانەکان بگۆڕین بۆ گۆڕەپانی تێکۆشان و بەرخۆدان لە دژی زایندپەرستی، کۆیلایەتی و داگیرکاری.

ڕێبەر ئاپۆ بە هاوڕێتی ڕاستەقینەی لەگەڵ ژناندا دیوارەکانی کۆیلاتی ڕووخاند کە دەوری ژنانی تەنیبوو، وەک ژنان بە هاوڕێییەتی ڕەهامانەوە بە ڕێبەر ئاپووە دیوارەکانی سیستەمی ئیمراڵی دەروخێنین، بە سەربڵندنی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ژیان بکەین.

لەسەر ئەم بنەمایە لە ئێستاوە ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆژبوونی گەلی کورد، ڕۆژبوونی ژنان لە هەموو ژنان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین."