لەماوەی هەفتەیەکدا لە غەززە ٧٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حەماس، لەدوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ١٨ی ئادار، لانیکەم ٧٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حەماس، لەدوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ١٨ی ئادار، لانیکەم ٧٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئاگربەستی دوو مانگە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ١٨ی ئادارەوە دەستیپێکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس لە غەززە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ١٨ی ئادارەوە تا ئێستا ٧٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. ڕاگەیەندرا کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٥٠ هەزار و ٨٢ کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە و ١١٣ هەزار و ٤٠٨ کەسیش برینداربوون.
ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستماتیک ئامارەکانی وەزارەتەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ئامارانە بە جێی متمانە دەزانێت.