میتینگی ئامەد: ژنان دەرگای ئیمڕالی دەشکێنن

ئایشە ئاجار باشاران هاووتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە وتی، " بە هەڵوێست و بڕیارمان گۆشەگیری دەشکێنین و دەرگای ئیمڕالی دەکەینەوە.

بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی دیجلەی ئامەد (داکاپ) لە گۆڕەپانی ستاسیۆنی ئامەد بە دروشمی ' کات کاتی ئازادی ژنانە' میتینێک ئەنجامدرا. ژنان کە لە خاڵەکانی کۆنتڕۆڵ رێگریان لێکرا، بە بەرزکردنەوەی پانکارت رژانە نێو گۆڕەپانەکە و میتینگەکە دەستیپێکرد. ژنان کە گەیشتنە گۆڕەپانەکە بە دروشمی ' ژن ، ژیان ، ئازادی' و ' بە بەرخۆدان سەردەکەوین' پێشوازیان لێکرا.

لە گۆڕەپانەکە کە یەکێک لە قەڵەباڵغترین میتینگەکانە چەند ساڵی ڕابردووە، فشاری سەر ژنان و زیندانیانی نەخۆش شەرمەزار کرا.

میتینگ بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی غەریبە گەزەر کە لە زینداندا شەهیدکرا و یادکردنەوەی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار بەرفین پۆڵات قسەی کرد.

بەرفین پۆڵات رایگەیاند، هەژاری، توندوتیژی و کۆمەڵکوژی زیاتر کاریگەری لەسەر ژنان هەیە و بە تێکۆشانی ١٠٠ ساڵە لەدژی ئەو سیاسەتانە دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە.

خانەوادەی زیندانیان قسەیان کرد

دواتر لەسەر ناوی خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش کە ١١٣ رۆژە دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە ئینجی گولەر قسەی کرد. گولەر ٨ی ئازاری لە ئایسەل توغلوک و زیندانیانی ژن پیرۆز کرد. گولەر بەبیریهێنایەوە کە زیندانیان نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە بەڵام ئازاد ناکرێن، ئازاد ناکرێن و وتی، " ٣٠ ساڵە ئازاد ناکرێن. داوامان هەیە کە دایکان لەگەڵ ئێمە بن. خاوەنداری لە ڕۆڵەکانمان بکەین.

دواتر حەلیمە گەزەر دایکی غەریبە گەزەر قسەی کرد و سڵاوی لە جەماوەرەکە کرد و وتی، " ئێوە غەریبەن." و داوای ئازادی هەموو زیندانیانی کرد.

ئایشە ئاجار باشاران هاووتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە میتینگەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد. باشاران رایگەیاند کە گۆشەگیری ئیمڕالی لە نێو هەموو کۆمەڵگادا بڵاوبووەتەوە و وتی، " دەیانەوێت بە گۆشەگیری بە هەزاران هەڤاڵمان کە لە زینداندان لەناو ببەن. وەک هەموو کاتێک رایدەگەیەنین کە لەم جۆگرافیایە کێشەیەک هەیە و ناونیشانی چارەسەری کێشەکە ئیمڕالیە. تاوەکو گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، ئێمەی ژن دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. بە تێکۆشانی ئێمە گۆشەگیری کۆتایی دێت و دەرگاکانی ئیمڕالی دەکرێنەوە."

ف.ق