لە زانکۆی کۆبانێ یادی شەهیدانی بەنداوی تشرین و قەرەقوزاق کرایەوە

لە زانکۆی کۆبانێ لە بۆنەیەکدا یادی شەهیدانی بەنداوی تشرین و بەرخۆدانی قەرەقوزاق کرایەوە.

یادی شەهیدانی قەرەقۆزاق و کۆبابێ

لە زانکۆی کۆبانێ بۆ یادی شەهیدانی بەرخۆدانی تشرین و قەرەقۆزاق مەراسیمێکی بەبیرهێنانەوە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ لە زانکۆی کۆبانێ بۆ یادی شەهیدانی بەرخۆدانی تشرین و قەرەقۆزاق مەراسیمێک بەڕێوەچوو. شەڕڤان موسلم، هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، بە سایەی شەهیدانمانەوە ئێمە لێرەین.

موسلم ئاماژەی لە میانەی قسەکانیدا رایگەیاند، گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو ڕووبەڕووی بەرخۆدانی زۆر بووەتەوە، زیاتر ئەو بەرخۆدانانە دژی داگیرکەری و دەسەڵاتداری بووە و وتی: "گەلەکەمان لە بەنداوی تشرین بەبێ پچڕان بەرخۆدان دەکات. ئەمە بەرخۆدانێکی ئاسان نییە. بەهۆی ئەم بەرخۆدانە بەهێزەوە دەوڵەتی تورک زۆر جار هێرشی کردە سەر ئەو گەلە بەرخۆدێرەی لەوێ لە ئیشکگرییدان و کردیانە ئامانج."