لە بەرانبەر ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەرکردن بەردەوامە
ئەکادیمیست لەڤەنت دۆلەک لەگەڵ چەندین کەس بە پاساوی بەشداری کردن لە چالاکی ناڕەزایەتی لەم ڕۆژانەی دواییدا، دەستبەسەرکران.
ئەکادیمیست لەڤەنت دۆلەک لەگەڵ چەندین کەس بە پاساوی بەشداری کردن لە چالاکی ناڕەزایەتی لەم ڕۆژانەی دواییدا، دەستبەسەرکران.
دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ، چالاکی ناڕەزایەتی بەردەوامە.
وەک ڕۆژانی دەستپێک پۆلیس لە بەرەبەیانییدا لە ئەدەنە، ئەستەنبوڵ و بورسا هەڵیکوتایەسەر چەندین ماڵ.
بە پێی ئەو زانیارییانەی وەرگیراوە، ئەکادیسمیتەکانی ئەندامی سەندیکای ڕەنجدەرانی پەروەردە و زانست (عەگیتیم-سەن) لە نێو دەستبەسەرکراواندان.
عەگیتیم سەن لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆی ڕایگەیاند نوێنەرەکەیان لە ئۆفیسی زانکۆی ئەستەنبوڵ لەڤەنت دۆلەک بە ئۆپراسیۆنێک دەستبەسەرکراوە و گوتی: "کار و تێکۆشانی سەندیکا تاوان نییە. دەستبەجێ هەڤاڵانمان ئازاد بکەن."
هەروەها ئەوەش زانراوە لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لایەنی کەم ٧ کەس دەستبەسەرکراون.
ئاماژەش بەمەدراوە بە پاساوی بەشدار بوون لە چالاکییەکانی ناڕەزایەتی دەربڕین؛ عومەر بۆزکورت، سلا گوڵە، ئیگیتجان یەتەر، بەرک دەران، هالیت گونەی ئاکین، موستەفا دەمیرجان و گونەی کە پاشناوی ئەو نەزانراوە، دەستبەسەرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورک ٢٥ی ئادار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردبوویەوە و ئاماژەی بەوەدا بوو لە دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانەوە ١٤١٨ کەس دەستبەسەرکراون. لەوانەش دەیان کەسیان زیندانی کراون. ڕۆژی سێ شەممە لە ناو ئەوکەسانەی زیندانی کران، ٧ ڕۆژنامەوانیش هەبوون.