بە دیمەن

بۆ نەورۆزی فرانکفۆرت سەردانی خێزانەکان و پیشەوەران کرا

هاوسەرۆکانی فەجەدەکە_کاوە کەریمە بارچین و محەمەد چۆپان و هاوسەرۆکی کۆن_مەد کەرەم گۆک سەردانی خێزان و پیشەوەرانیان کرد و بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی فرانکفۆرت.

هاوسەرۆکانی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان (فەجەدەکە_کاوە) کەریمە باچین و محەمەد چۆپان و هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن_مەد) کەرەم گۆک بۆ نەورۆزی مەزنی ٢٩ ی ئاداری ٢٠٢٥ لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، سەردانی خێزان و پیشەوەرانیان کرد و بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون.

لە سەردانەکاندا لە ڕوسەلهایم و ماینز و ویزبادن ئاماژەکرا بە یەکێتی و پشتیوانی لە نەورۆزدا.

لە چوارچێوەی نەورۆزی ئەڵمانیادا سبەی لە دارمشتاد، ڕۆژی هەینی لە فرانکفۆرت و هاناو لەگەڵ خێزانەکان و پیشەوەران کۆدەبنەوە.

هاوسەرۆکان بانگەوازیان لە هەمووان کرد بەشداری نەورۆزی فرانکفۆرت بکەن، کە تێیدا چالاکی کەلتووری جیاواز و قسە و گۆرانی جێ دەگرێت.