شاندی دەم پارتی و دەبەپە لەگەڵ کەنەکە کۆبوونەوە

شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە درێژەی سەردان و کۆبوونەوەکانیان لە شاری سلێمانی لەگەڵ شاندێکی کەنەکە کۆبوونەوە.

شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە چوارچێوەی سەردانەکانی لە باشووری کوردستان، لە شاری سلێمانی لەگەڵ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کۆبونەوە.

شاندەکەی دەم پارتی و دەبەپە پێکهاتوون لە هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندر، هاوسەرۆکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی بەردان ئۆزتورک و ئەبرۆ گونەی، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین ساڵیحە ئایدەنیز و ئەندامی تەژەئا عەدالەت فیدان. هەروەها نوێنەرانی دەم پارتی لە سلێمانی موسلم کاپلان و فەوزیە شیران لە شاندەکەدا بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پرۆسەی نوێ لە تورکیا تاوتوێ کرا، تیشک خرایە سەر ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی تەواوی پارت و لایەنە کوردیییەکان لە سەرخستنی پرۆسەکەدا، دووپاتکرایەوە دەبێت تورکیا بۆ ڕەخساندنی زەمینەی یاسایی و سیاسی هەنگاوی پێویست بنێت.