سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک) حیکمەت سەربڵند ڕایگەیاند جەژنی ڕەمەزان بۆ بڵاوبوونەوەی دادپەروەری و بەزەیی لەسەر زەوی بۆنەیەکی گرنگە.
جەژنی ڕەمەزانی لە گەلی کورد و هەموو گەلانی ئیسلامی پیرۆز کرد، هیوادەخوازێت ئاشتی و ئازادی بە زەویدا بڵاوببێتەوە.
حیکمەت سەربڵند ئاماژە بەوە دەکات خوای گەورە لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لە کۆیلایەتی و ستەمکاری و دیکتاتۆرییەت قورئانی پیرۆزی دابەزاندووە، کەچی لەم مانگەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەردەوامە، دەڵێت: "ستەمکاران نەیانهێشت ئەم ڕەمەزانە بە ڕۆحێکی گەرم و ئاشتییانە تێپەڕێت. بۆردوومان و سیاسەتی داگیرکاری بەردەوام دەکەن. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا بەهیواین خودا گەلی کورد لە ستەمی داگیرکەران بپارێزێت".
لەکۆتاییدا دەڵێت: "لە خوای گەورە داواکارین جەژنی ڕەمەزان ببێتە مایەی خوشک_برایەتی و یەکێتی نەتەوەیی بۆ گەلی کورد. بەهیواین جەژنی ڕەمەزان بەهیواین جەژنی ڕەمەزان ببێتە مایەی دادپەروەری و یەکسانی و ئاشتی و خوشک_برایەتی و ئارامی. بەم هەستەوە جەژنی ڕەمەزان لە گەلی کورد و جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەم".