بەهۆی بەشداربوونی لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵات هاوڵاتییەکی دیکە دەستگیر کرا

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پاساوی بەشدرابوون لە ئاهەنگی پێرۆزباییەکانی نەورۆز موحەمەد عەلی ئازەرییان دەستگیرکرد.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پاساوی بەشدرابوون لە ئاهەنگی پێرۆزباییەکانی نەورۆز موحەمەد عەلی ئازەرییان لە ماڵەکەی خۆییدا دەستگیر کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موحەمەد عەلی و هاتووە: " ڕۆژی هەینی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی موحەمەد عەلی ئازەری خەڵکی ورمێ لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە  ئەو هاوڵاتییە بە بێ فەرمانی دادوەر و بەهۆی بەشداری کردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز دەستگیر کراوە.